! باشترینی کۆرسەکان
بێگومان بۆ فێربوونی پڕۆگراممینگ زانکۆو قوتابخانەکان بەس نین و بگرە ئەوان تەنها دەرگاکەت بۆ دەکەنەوە بە ڕووی زانستی جیهانی، بۆیە پێویستە سەرەتا ئەوە لەمێشکت دەرکەی کە تەنها پشت بەیەک سەرچاوە ببەستی،
خاڵیکی تر کە زۆر گرنگە لە پڕۆگراممەراندا هەبێ ئەویش بریتیە لە فێربوون بەشێوەیەکی خێرا چونکە بوارەکەی تۆ خودی خۆی
فراوانە، لەپای ئەوەشدا هەموو ڕۆژێکیش فراوانتر دەبێت و ئامرازی نوێتر دەخرێنە بەردەست هەربۆیە فێربوونی خێراو کوالێتی فێربونەکەت زۆر گرنگن تا تەواو لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم گۆڕانکاری بکەیت و نوێ ببیتەوە
(دەستکەوتنی کۆرسێکی گونجاویش یەکێ لەڕێگە خۆشکەرەکانە)
، جا هەر کەهاتیە ناو بوارەکەوە دەبێ بەگۆشەیەکی جیاواز و داهێنەرانە بیربکەیەوە. بەجۆرێک گەر زانیت
نەیارەکەت شتێک زیاتر دەزانێت هەوڵدە لێی فێرببە گرنگ ئەوەیە هیچ دەرفەتێکی فێربوون لەدەست نەدەین. ئەوەش بزانە بۆ ئەوەی تەواو سەرکەوتووبیت لە پڕۆگراممینگدا زمانی ئینگلیزی دەبێت بزانی چونکە هەم بە کوردی و زمانەکانی تر سەرچاوە کەمە هەمیش خودی سەرچاوە ڕاستەقینەکان بەزمانی ئینگلیزین وە سەرچاوانەی کە منیش دامناون سەرچاوە بە زمانی ئینگلیزین بۆیە ئەگەر حەزت بە بوارەکەیە زمانی ئینگلیزیش نازانیت، سەرەتا خۆت فێری ئینگلیزی بکە. بەهەرحاڵ، من لەسەرەتای چوونم
بۆ زانکۆوە لەبەرئەوەی بەرچاوڕوونیەکی وام نەبوو کە دەبێ چی بخوێنم یان خۆم لەچی شارەزا بکەم بۆیە هەرچی کۆرس هاتبا بەردەستم وەرمدەگرتن
و لەگەڵیان دەڕۆشتم ئینجا هەیانبووە کۆرسی زۆر چاک و بەسود بونە بۆ بوارەکەم هەیشیانە بە پێچەوانەوە. وە لەو ماوەیەشدا زۆر شتی ناڕوون رووبەرووم بونەوە ئەمەش دووبارە هۆیەکەی نەشارەزایی بوو، لەبەرئەوەبوو کە
بڕیارمدا ئەو کۆرسانەی کە لەو ماوەیەیدا وەرمگرتوون کۆبکەمەوەو ڕێکیان بخەم لەسەر بنچینەی ئاستی و جۆری کۆرسەکە
تا کەسێکی تری دووای خۆم سودی لێببینێت یان لانی کەم دەروازەکەی زیاتر بۆ ڕوون ببێتەوە. وە بێگومان بۆ ئەو کەسانەشی کە
شارەزان زۆر بەسود دەبن وەکو ڕێفرێش بونەوەیەکە لەگەڵ بابەتەکە. ئەو کۆرسانەی کە لە خوارەوە داندراون مەرج نیە
هەمویان وەرگری بەیەک جار بەڵکو سەرەتا دانەیەکیان هەڵبگرەو لەگەڵی بڕۆ کەتەواوت کرد
دەتوانی سەیری ئەوانی تریش بکەی وە دوای ئەوەی کە دانەیەکیانت تەواو کرد خۆت دەتوانیت کە
بڕیار لەسەر بەراوردکردنی کوالێتی کۆرسەکەکان بدەی(هەروەک ئەوەی من کردوومن). لێرەشەوە حەزم کرد
کەمەک باس لە زمانەکە بکەین و پاشان تۆش کۆرسەکانی خۆت وەرگریت.