یاری دروستکردن
من پێش ئەوەی بێمە بەشی زانستی کۆمپیوتەر هیچ هەوڵدانێکم نەبوو بۆ دروستکردنی یاری یاخود بەجۆرێکی تر هەر خەیاڵیشم بۆی نەدەچوو چونکە
پێم وابوو دروستکردنی یاری کەسانێکی زۆر زۆر لێهاتوو نەبن ناتوانن دروستی بکەن بێجگە لەوەش
پێم مەحاڵ بوو کە ئێمە وەکو کورد بتوانین یارییەک دروستبکەین
سەرەڕای دەستکەوتنی قازانجێکی زۆر گەر یاریەکەت سەرکەوتووبوو(من لەو ماوەیە کۆمەڵێک کەسم ناسی لەهەولێر و لە سلێمانیش کە کەسانی زۆر باشبوون لە دروستکردنی یاری بەڵام لەبەرئەوەی بەرش و بڵاوبون هەریەکەو بەشێوەی تاک لایەن یاری دروستدەکرد کارەکانیان بەو شێوە دەنگدانەوی نەدەکرد (ئێستاش گرووپی چەند کەسی هەیە کە پێکەوە خەریکی یاری دروستکردنن بەس چونکە پڕۆژەکان پێویستیان بە پارەی زۆر هەیە تاتەواو دەبیت و کەس و لایەنێکیش پشتگیریان ناکات بۆیە کارەکانیان بە هیواشی و بێئاگادەربوونی کۆمەڵگا دەڕوات)) لەبەرئەوەی لەوەتەی چاومان بە دوونیا هەڵهێناوە ڕۆڵی ئێمە
تەنها بەکارهێنان بووە کەسێکمان تیادا هەڵنەکەوتووە کە بەتاکی کورد بڵێ ڕۆڵێکی تریش هەیە بێجگە لە بەکارهێنان ئەویش بەرهەمهێنانە، چونکە
بەرهەمهێن کەسانی لێهاتوو دروستدەکات و وڵاتی پێشکەوتوو بنیات دەنێت، وامانلێدێت کە خەمی سەرەکیمان بیرۆکەی نوێ و پێشکەوتن بێت. هەموو ئەوانەش دەکرێت
بگەن بەئامانج ئەگەر ئێمە بمانەوێت پێیان بگەین، خاڵێکی بەهێزی زۆربەی تاکی کورد ئەوەیە کە خاوەن بیرۆکەی
نایاب و بەسودن(خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) تەنها لەمپەر جێبەجێکردنیەتی لەسەر لەسەر ئەرزی واقیع. من کە
بۆ یەکەم جار دەستم بە دروستکردنی یاری کرد دوای چوار مانگم بوو لەدەست پێکردنی فێربوونی زمانی پڕۆگراممینگ، بەنزیکەی
بۆ ماوەی پێنج مانگ خەریکی فێربوونی بووم وە توانیشم لەزۆربەی ڕێسا و ڕێچکەکانیش بگەم
هەروەها دوو یاریشم دروستکردن لەو نێوانەدا کە کە تێکڕای بەکارهێنەرانی زیاتر بوون لە دوو هەزار کەس. بۆ دروستکردنی یاریش
سەرەتا پێویستت بەبەرنامەی تایبەتی هەیە بۆ دروستکردنی یاری هەر یەکەو لەو بەرنامانەش
زمانی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دروستکردنی یاری، بەڵام لەماوەی یاک مانگدا لەتەواوی زمانەکەش دەگەیت گەر پێشتر
ئەزمونت لە زمانی تردا هەبووبێت، من سەرەتا بەرنامەی ئەنڕیەلم دابەزاند کە
بەزمانی سی پڵەس پڵەس یاری دروستدەکەی(هەر چەندە دەکرێت بە بێ زانینی پڕۆگراممینگیش یاری دروستبکەن بە بەکارهێنانی بلوبرینت)
بەڵام دوای مانگیک بەرنامەکەم گۆڕی و دووبارە دەستم بە فێربوون کردەوە لەگەڵ بەرنامەی
یونیتی کە لەویش دەتوانیت یاری زۆر بەهێز و خۆش دروستبکەیت بە زمانی سی شاڕپ، هەم
یاری ٢دووری (2D) هەمیش مۆدێلی ٣دووری (3D) پێدروستدەکرێت، لەگەڵ
یاری ڤی ئاڕیش (Virtual Reality), مانگی یەکەمم زۆر بەقورسی بەڕێکرد
چونکە بناغەی تێگەیشتنت بۆ دروستکردنی یاری پەیدادەبێت بەڵام لە دوای ئەم مانگەوە
زۆربەی شتەکان ئاسان دەبن لەلات بەتایبەتی ئەو ڕێسایانەی کە لەهەموو ڕاهێنانێکت دووبارەیان دەکەیەوە،ئیتر دوای ئەوەش وردە وردە
دەتوانیت لەسەر پێی خۆت بوەستیت و دەستبکەی بەبیرکردنەوەت لەسەر دروستکردنی یەکەم یاریت وە ئەگەر
چیش یاری یەکەم یارییێکی ناخۆش و دیزاینی نەگونجاو بوو هەر بەردەوام بەو بیری لێمەکەوە لەبەرئەوەی
ئەوە یەکەمین هەنگاوتە بۆ بڕینی پلیکانەکانی بەردەمت، ئینجا گەر تۆ یەکێکیت
لەو کەسە بەرهەمهێنەرانەو حەزدەکەی بەرهەمی تایبەتی خۆتت هەبێ(تەنانەت مانگانە دەتوانی یاری دروستبکەی و بڵاوی بکەیەوە) یان یاری تایبەت بەخۆت دروستبکەیت
و بڕوای تەواویشت بەخۆت هەیە دەتوانی هەر لەئێستاوە دەست پێبکەی و لەداهاتوویەکی نزیکیشدا دڵنیابە دەبیتە خاوەنی یاری خۆت. سەرچاوەی زۆر
هەیە بۆ فێربوونی یاری دروستکردن بە بەرنامەی یونیتی بەڵام هیچیان بە کوردی نین(لەئایندەدا هەوڵدەدەم کۆرسی بچوک بچوک بڵاوبکەمەوە تا یاری دروستکردن ئاسان ببێت بۆ ئەوانەی کە حەزدەکەن یاری دروستبکەن)
ئەگەر زمانی ئینگلیزیت باشە لە خوارە کۆمەڵێک کۆرسی یاری دروستکردنم داناوە
کە باشترینیان بوون لەو ماوەیەی بەکارمهێناون،وە ئەوەندە نوسینەی من هەر ڕای خۆم بوو،زۆر شتی تر هەیە کە پێوست دەکات خۆت بگەڕێی بۆی و بەرچاو ڕوونیت هەبێت لەسەریان پێش دەستکردنت بە فێربوونی یاری (بەڵام گرینگترین شت کە بەپێت بکرێت دەستپێکردنە پە زوودترین کات). بەهیوای سوود.
ئەمەش دوویارییەکەی منن دەتوانیت لەم لینکانەوە تاقیان بکەیەوە گەر حەزت کرد بەڵام ئاگاداربە یارییەکان تەنها بۆ کۆمپیوتەر دەبیت نەک بە مۆبایل بیکەی, ئەم یارییانە
وردەکاری زۆریان بۆ نەکراوە گەر ڕەخنەو تێبینیشت هەبێت زۆر ئاساییە