! بۆچی پڕۆگراممەر
سەرەتا یەکەم شت بە خەیاڵم داهات بۆ ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەم، پڕۆگراممەران بوون. وە بەحوکمی ئەوەی کاتی دەستپێکی پڕۆگراممەریم(بەئێستاشەوە) لەگەڵ هەندێک پڕۆگراممەری دیار و شارەزا بوە
و زۆربەی کاتەکانیشم بەدیار ئەوانەوە بەسەربردووە بۆیە ئەوان بونەتە ڕیبەرو ڕەنیشاندەرم لە تێگەیشتنی زۆربەی زۆری یاساو ڕيساکای کۆدنوسین(بەداخەوەم کە لە وڵاتی ئێمە هیچ زەمینەسازییەک و ڕێخۆشکەرییەک نەبوە لە قۆناغەکانی دواناوەندی و ئامادەیی تاوەکو دیدگایەکی ڕوون و دروست ببەخشن بەو کەسانەی کە تازە دێنە ناو بوارەکەوە، بەڵام ڕەخنە جدییەکە لەسەر پڕۆگراممەرە کوردەکانە سەرەڕای هەبونی چەندین کەسی بەئەزموون و شارەزا و لێهاتوو بەڵام تاوەکو ئێستا کەسیانم نەدیوە کە خاوەن چەناڵێکی تایبەتی یان ويبسیایتێکی تایبەتی خۆی بێت و تەرخانی کردبێت بۆ خزمەتکردن و فراوانکردنی بوارەکەی و باسکردنی ژیانی لەگەڵ ئەو بوارەدا یان ئەو ئەزموونەی کەلەگەڵ بوارەکەی پەیدای کردووە. دەرەنجامی ئەمانەش تەنها بەزیانی تەکنەلۆژیا کۆتایی دەت لە وڵاتەکەمان! ) لەپای ئەوانەشەوە نیشاندانی ئەو واقیعەی کە کە پڕۆگراممەرانی تیادا دەژین
کە وەکو خۆشیان ئاماژەی پێدەدەن ژیانێکی تەواو جیاوازە بەراورد بە ژیانی کەسانی ئاسایی، چونکە ئەوە ئەرکی پڕۆگراممەرانە کە ببنە چارەسەرکەری کێشەیەک و ئاسانکاری و ڕێخۆشکەری بۆ کۆمەڵگایەک دابین بکەن، بۆیە هەموو ئەمانەش پێویستیان بە کەسانێکی
خەمخۆرو لێهاتوو کۆڵنەدەر هەیە تا ئەم ئەرکە ڕاپەڕێنن. وە پێویستیشە کە پڕۆگراممەرە تازەکان لەسەرەتای دەستپێکردنیان بیر تەنها لە شتێکی دیاریکراو بکەنەوە تاوەکو لانی کەم شارەزایەکی ڕووکەشیانە پەیدادەکەن لەو بوارەدا پاشان خۆت ڕێی خۆت دەگریتەبەر و تاڕادەیەک دەزانی کە چیتدەوێت.
بەڕاشکاوانە پڕۆگراممەر دەبێ ببێتە چارەسەرکەری کێشەیەک جا لەبواری پزیشکی بێت(کە ئێستا لە سایەی تەکنەلۆژیا چەندە پێشکەوتووو) یا پەروەردەیی یان کۆمەڵایەتی، بگرە هەر بوارێک بێت. گرنک ئەوەیە کە بەوشێوەیە سەیری کۆدنوسین بکەین کە ببێتە هۆی لادانی هەر لەمپەرو ئاستەنگێگ لە بەردەمی مرۆڤایەتی هەر ئەوەش دەبێ بکرێتە بنەمای سەرەکی فیربونی پڕۆگرامینگ (نەوەک فێری کۆدنوسین ببین تەنها بۆ کۆدنوسین!).
هاوکات هەر لەبەرئەوە بوو حەزمکرد هەندێک لە خۆشەویسترین پڕۆگراممەران بخەمە ناو ماڵپەڕەکەمەوە بەو هیوایەی ئەو کارەم وەکو سوپاسگوزارییەک بیت دەرهەق بەو هەموو شتەی کە لەوانەوە فێربووم و هەرووەها ببنە دەروازەکیش بۆ ئەو کەسانەی کە خولیای پڕۆگراممەری و ژیانی پڕۆگراممەرین.
Yan Chernikov

خوێندنی زمانی سی پڵەس پڵەس لە زانکۆداو خولیای دروستکردنی یاری ناساندمی بەو پڕۆگراممەرە 'یان چێرنیکۆڤ' چێرنی ئەندازیارێکی سۆفتوێرو بە ڕەگەز ڕووسی دانیشتووی ئوستڕالیایە ڤیدیۆکانی تایبەتن بە بواری سۆفتوێری و دروستکردنی یاری جیا لەو بوارەش چەندین ڤیدیۆی جۆراوجۆری هەیە (کە تێکڕای بینەرەکانی زیاترە لە ٣٠٠٠٠٠٠٠ سی ملیۆن بینەر لە چەناڵە فەرمییەکەی) هەم لە بواری چۆنیەتی خوێندن و ڕاهێنان کردن لەسەر پڕۆگراممینگ هەمیش ڤیدیۆی هاندەرو ئەزمونکردنی ژیانی تایبەتی دەخاتەڕوو لەگەڵ بوونی کۆرسە ناوازەکەی کە لەسەر سی پڵەس پڵەس، چێرنی پێشتر لە کۆمپانیایێکی بەناوبانگی یاری دروستکردن کاری کردووە بەناوی (ئی ئەی)
کە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی یەکجار زۆر یارییان دروستکردووە، بە تایبەت ساڵانی سەرەتای ٢٠٠٠ زیاتر یارییەکانی پلەیستەیشنیان پەرەپێدەداو
یارییەکانیان لە سەرانسەری جیهان پێشترینن. بەڵام چیرنی ئێستا لەو کۆمپانیایە کار ناکات و
خەریکی دروستکردنی بەرنامەیەکی تایبەتیە کە بۆ دروستکردنی یاری (هەزەل) کە لە چەناڵەکەیەوە مانگانە چەند ڤیدیۆییەکی لێ بڵاودەکاتەوە زۆرجاریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بینەرەکانی خەریکی گەشەپێدانی بەرنامەکەی دەبێت وەکو خۆی
دەیڵێ خەونی تایبەتیم دروستکردنی بەرنامەیەکی تایبەتیمە بۆ یاری (گەیم ئینجن).
چێرنی شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ شیکردنەوەی وانەکانی کە خۆی لە ڕوون کردنەوەیەکی ڕوون و کورت دەبینێتەوە وە لەگەڵ بەکارهێنانی کرداری بۆ ئەو وانەیەی کە شیکردۆتەوە ئەمەش بە یەکێ لەکاریگەرترین شێوازەکانی فێربوون دادەنرێ.بۆیە ئەو کەسانەی کە ئاستیان کەمێ لەسەرەتایی زیاترە دەتوانن زۆر بە ڕوونی سود لە وانەکانی ببینن. من وەکو خۆم کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ
موتابەعەکی تەواوی چەناڵەکەی و خودی خۆشیم کردووە بەتایبەت کۆرسەکانی سێ پڵەس پڵەس و ئۆپن جی ئێڵ
تا ئێستا نەمدیوە کە ڤیدیۆییەکی هەڵەیەکی تێدابێت یاخود ناڕوونیەک کە سەر لە فێرخواز بشێوێنێ،
هەرووەها ڤیدیۆی زۆر چێژبەخش و بەسودەکانی سودی زۆری پێگەیاندوم گەرچی ئەوانەشی تایبەت نەبونە بە بواری کۆدنوسینەوە.
وە ئێستاشی لەگەڵ دابێ بینەری تەواوی بەرهەمەکانیم بە ئەستەم ڤیدیۆی ئەو کوڕەم لە دەست دەچێ. وە خۆشبەختانە هەموو کۆرسەکانیشی بەخۆڕایین و بەردەستن هەر کاتێک
ویستت لەسەریان بخوێنیت(لینکی کۆرسەکانی لە پەڕەی (کۆرسەکان)داندراون).
Shoun Pelling

شۆن هەر لەتەمەنی پازدە ساڵیەوە لە ناو کۆدنوسین بووە کە تاوەکو ئێستا دەکاتە نیوەی تەمەنی لەناو کۆدنوسین بەسەربردووە و خەڵکی بەریتانیایە،
کاری کردووە وەکو گەشەپێدەرێکی تەواو شارەزای وێب. شۆن کۆمەڵێ ڤیدیۆی زۆر نایابی هەیە لەسەر وێب بەگشتی بەتایبەت ڤیدیۆکانی لەسەر جاڤا سکریپت کە فێرخوازێکی یەکجار زۆر بەلایانەوە باشترین کۆرسی جاڤا سکریپتە
هەرووەها چەندین کۆرسی نایابی هەیە لە ماڵپەڕی یودێمی کە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠٠٠٠ چل هەزار کەس ڕۆڵیان کردووە بۆ ناو کۆرسەکەی، جگە لاوانەش
یەکێ لە باشترین کورسەکانی بە خۆڕایی لە چەناڵەکەی خۆی بڵاوکردەوە کە دەربارەی مۆبایل ئەپڵیکەیشنە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە جۆرێک ئەگەر شارەزایەکی کەمیشت هەبێ لەسەر
پڕۆگراممینگ بە گشتی ئەوا هیچ کێشەیەکیشت بۆ دروستناکات لەبەرئەوەی بابەتەکانی کۆرسەکە یەکجار پتەو داندراون. بینەراکانی شؤن تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠٠٠٠٠٠ شەست ملیۆن بینەرن، لەسەرانسەری جیهان بینەری هەیەو
تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی، ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە تا بینەری بیت تەنها و تەنها زانینی زمانی ئینگلیزیە و هیچی زیادەی ناوێت. هەرووەها شۆن بەژداربووە لە دروستکردنی چەندین ماڵپەڕی بەناوبانگ و
گەورە بو حکومەتی بەڕیتانیا و بازرگانی لەگەڵ چەند ماڵپەڕ و کاری سەربەخۆیی. یەکێ لە باشترین سەرچاوەکانی من شۆنە بەجۆرێک زۆربەی کات لەشتێ شارەزا نەبوم یان لە شتێک هەڵەم کردووە چومەتەوە لای ڤیدیۆکانی شۆن و
سوپاس بۆ خوداش لە زۆربەیان کێشەکانمی چارە کردووە، بە تایبەت کاتێ تازە چوبومە ناو مۆبایل ئەپڵیکەیشنەوە چەند کۆرسێکیش کردبوو بەڵام هەر فکرەی سەرەکیشم لێیان وەرنەگرتبوو ج چای فێربوونی بابەتەکە، گەر کۆرسەکەی شۆنم نەدیبایەوە هەر ئەو ڕۆژە وازم لێی دەهێنا بەڵام
شؤن لە کۆرسەکەی دەیزانی چی دەڵێ و هەنگاوی داهاتووی چییە و خوێندکارانی پێویستیان بە چیە هەرووەها کۆرسەکانی تریشی لەم شێوەیەن وەکو وتم
بە تایبەت کۆرسەکەی جاڤا سکریپت چونکە کە خۆیشی دەڵی خۆشەویسترین زمان زمانی جاڤا سکریپتە لای ئەو. هەر بۆ زانینیش جاڤا سکریپت لەئێستایا بە یەکێ لە باشترین و باوترین زمانەکانی پڕۆگراممینگ دادەنرێ بەهۆی بونی زۆرترین
بەکارهێنانی لە بوارە جیا جیاکاندا. گەر یەکجاریش ڕێتتێکەوت سەردانی چەناڵەکەی بکە بزانە لە دە چەندی
پێدەدەی! (لینکی ڤیدیۆکانی لە پەڕەی (کۆرسەکان)داندراون)
Andy Sterkwitz

ئاندی ئەندازیارێکی سۆفتوێرە بەڵام جیاواز لە ئەندازیارانی تر ئاندی خۆی مامۆستای خۆە بووە
واتا بە تەنها خوێندویەتی و ڕاهێنانی کردووە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، ئاندی لەساڵی ٢٠١٤ دەستی کردووە بە خوێندن،
ماڵەکەی خۆی خوێندنگا بوە بۆ دەستپێکی خوێندنی تا لەساڵی ٢٠١٦ کارەکەی خۆی وەردەگرێ وەکو ئەندازیارێکی فووڵ ستاک و دەست بەکارکردن دەکات.
شارەزایی ئەو خۆی دەبینێتەوە لە ئێج تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس و جاڤا سکریپت و سی شاڕپ لەگەڵ ئێس کیو ئێڵ تاکە حەزی ڕاستی ئەو بنیادنانی ئەپڵیکەیشنی نوێیە بە باشترین کوالێت و کارلێککەر لەگەڵ بەکارهێنەردا.
ئاندی لەسەرەتای ٢٠١٦ هاتۆتە ناو یوتیوب و بەجۆرێک بابەتی ڤیدیۆکانی دەستی تەواو دەخەنە سەر ئەو برینانەی کە پڕۆگراممەری تازە پێوەی دەناڵێنێ،
ئاندی بەڵێنی داوە کە تەواوی ڕێگاکە بۆ کەسانی دوای خۆی ڕوونبکاتەوە بە جۆرێ تا ئێستا بینەری ڤیدیۆکانی گەشتوونەتە نزیکەی ٩٠٠٠٠٠٠ نۆ ملیۆن بینەر،
بینەربوونی ڤیدیۆکانی هەر فێری چۆنیەتی خوێندنت ناکات بەڵکو فێرت دەکات کە چۆن پشووش بدەی.
لەماوەی خوێندنی تەنهایی ئەو ساڵانەی ئاندی تاکتیکی سەردەمیانەی زۆر بەکارهێناوە لەگەڵ بوونی پلانێکی ڕۆژانە کە لەتەواوی ساڵەکەدا پابەندبوونی تەواو بووە پێیانەوە،
بەم جۆرە بەبێ بێزاری و ماندوو بون شەونخونی کردووە تا گەیشتووە بەوەی کە دەیەوێ،
بۆیە ڤیدیۆکانی ئەو پڕۆگراممەرە تەواو هاندەر فێرکەرن بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بزانن چۆن چۆنی خۆیان بە باشترین شێوە پێبگەیەنن
و سەرکەوتوش بن ئەگەرچیش کەسیان لەگەڵ نەبێت، بڕوام وایە هیچ لەتۆ کەم ناکات گەر رۆژانە تەنها بۆ ماوەی حەوت خولەک گوێبیستی ئاندی بیت، دوای ماوەیەک هەست دەکەی کە بیرکردنەوەکانت چۆن دەگۆڕێن دەربارەی فێربوون و هەوڵدانت
(لینکی چەناڵەکەی داندراوە. )
Jonathan mAh

ناسراوە بە جۆما خەڵکی کەنەدایە و ئەندازیارێکی بەتوانای سۆفتوێرو زانستی زانیارییەکانە لە زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان کاری کردووە وەکو مایکڕۆسۆفت و فەیسبوک و شارەزاش لە کارەکانی ئەمازۆن و گوگڵ. بەرهەمەکانی بۆ
ئەو کەسانەیە کە تازەن بۆ شارستانی تەکنەلۆژیا، جۆما زۆربەی ڤیدیۆکانی بە شێوەیەکی گاڵتەئامێزانەیە
دەیەوێ ئەو دێوەزمەیە لابدا لەسەر ئەوکەسانەی کە تازەن بۆ ناو بوارەکەو و پێیان وای کە بوارێکە
ئەستەمە خەڵکی سادەو ئاسایی فێری ئەو جۆرە بوارانە بێت، لەپای ئەوانەشدا چاوپێکەوتنی زۆر دەکات لەگەڵ کەسانی بە ئەزموون و شارەزای ناو بوارەکە. وە لایەکی
تری ڤیدیۆکانیشی نیشاندانی ژیانی تایبەتییەتی بەگشتی و بەدیاریکراو گونجاندنی ژیانی لەگەڵ پڕۆگراممینگدا. یاخود بابەتی
پەروەردەیی و فێرکاری لە بواری سۆفتوێری و زانستی زانیارییەکانە، زۆربەی کات کە سەیری ڤیدیۆکانی دەکەیت هەست ناکەیت کە ئەوە
تایبەت باسی کۆدنوسین بکات چونکە زۆر هەوڵدەدا لایەنی شیرینی و خۆشی کارەکە نیشان بدات بەڵام نەک زیادەڕویشی تێدابکات
بەڵکو ئاماژەش بەو ڕاستیەدەدات کە کارەکە تەواو هیلاک کەری مێشکە چونکە کەسانێک لەگەڵ ئەو بوارە
دەگونجێن کە بتوانن گۆڕانکاری بکەن و شتی نوێ دابێنن ئەو کارەشت زۆرش دەخوازێ هەم لە شارەزایت لە کارەکەت هەمیش
ئەزمونکردنی خراپی و باشیەکان. بۆیە ڕوونکردنەوەی تەواوی ئەو زانیارییانە لە لایەن جۆماوە بە سادەیی خۆی ئەبینیتەوە یاخود بەلایەنی کەمەوە
وەکو کەسانی تر شتەکان ئاڵۆز ناکات، وە تۆش لەگەڵ ئەوەشدا شتێکی نوێشی لێ ئەزموون دەکەیت. مەرجیش نیە لەگەڵ
هەر ڤیدیۆیەکدا تەنها شتێکی نوێ فێرببیت بەڵکو زۆربەی کات تەنها پێویستمان بە
دەرچەیەکی بچووک و بەرچاوڕوونیەکی کەمە بۆ کرانەوەمان بە ڕووی ئەو شتەی کە دەمانەوێت. جا ئەگەر حەز بەو جۆرە ناوەڕۆکانە دەکەیت کە ئاماژەمان پێکرد لەسەرەوە ئەوا لینکی ڤیدیۆکانی لە کۆرسەکان داندراون دەتوانی سودی زۆریان لێوەربگریت.
ED

ئێد لەساڵی ٢٠١٦ دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی، بە ناوەڕۆکەکانی گەشەپێدانی وێب و دیزاینکردنی وێب فێرکاری بۆ مۆدێڵی سێ
ڕەهەندی ٣د وە فێرکاری بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی توڵە پێویستەکان وەکو فیگما بەبێ ئەوەی هەستیش بە ماندوو بوون بکەی بەرامبەر فێرکارییەکانی. بەڵام
ئێدیش وەکو ئەو پرۆگرامەرانەی کە لەسەرەوە بۆم باسکردن بە وشکی و بەسادەیی تەنها دەرسەکانی بڵێتەوە
بەڵکو باسی هەژموونی لەگەڵ کارەکەی و ئەزمونی ژیانیشی ئەخاتەڕوو، زۆرجارانیش بابەت گەلی کۆمەڵایەتیش باس دەکات کە پێوست دەکات پێش
بونە کۆدنوس ئامادەییت بۆ هەندێک شتا هەبێت، خۆم زۆربەی جار ڤیدیۆکانی لە بواری وێبا بەکاردێنم وەکو
پێداچوونەوەیەکیشە بۆئەوەی بزانی تا چەندێک فێڵ و کەلێنەکانی زمانەکەت لەبیرماون. هەڵە نەبم وابزانم مانگانە یەک جار ڤیدیۆیەکی یەک کاژێری
دروستکردنی ويبسیایتێکی سادە بڵاودەکاتەوە کە زۆر بەسودە بۆ کەسانی سەراتایی بزانن سەراتاو کۆتایی پڕۆسەی دروستکردنی وێبسایت بەکوێ دەگات. (لینکی بەرهەمەکانیشی داندراوە)