logo

پێشەکی

پێش هەمووشتێک سوپاس بۆ خودا و بەخێرهاتنت دەکەم بۆ ناو ماڵپەڕی وردبین، ئەم ماڵپەڕەی ئێستا تۆ تێیدایت ئەنجامی کارکردنی زیاتر لەمانگێکە هەرچەندە کەسێکی شارەزاتر لەوانەیە بە هەفتەیێک تەواوی بکات بەڵام ئەو بۆ من کارێکی گەورەو تایبەتە خۆشبەختانە توانیم لەو ماوەیە گەلێ شتی نوێ و بەسود ئەزمون بکەم و گەلێ هەڵەشم ڕاستبکەمەوە، تاکە ئامانج لەدروستکرنی ئەم ماڵپەڕە جیا لەحەزی خۆم بۆ ئەو کارەوە یارمەتیدانی هاوپیشەو هاو ئامانجەکانمە لەبواری پڕۆگراممینگ و بەرەو پێشبردنی بوارەکەو فراوانکردن و ڕاستکرنەوەی هەڵەتێگەیشتنەکان دەربارەی پڕۆگراممینگ، ئەم هۆکارانە وایلێکردم کە لەپاڵ خوێندن و فێربوونی بابەتەکە کەسانی تریش سود وەربگرن لەو شتەکەمانەی کەمن دەیانزانم، پێموابوو باشترین ڕێگەش دروستکردنی وێبسایتێکە بۆ ئەوەی زانیاری و سەرنجەکانم بگات بە زۆرترین کەس و وە هەرکاتێکیش حەزتکرد دەتوانی دووبارە بابەتەکان بخوێنیەوەو کۆرسەکانی کە داشمناون سودیان لێوەربگریت. بەهەرحاڵ ئەگەر سەیری سەرەوە بکەی دەبینیت ناونیشانی چوار پەڕەی تر داندراون کە هەر یەکەو بابەتی جیاجیاو سەربەخۆ دەگرێتەوە لەڕاستیدا پەڕەی تریشم دانابوو وە پێویستیش بوو بابەتەکان قوڵتربن بەڵام بەداخەوەم کە کات ڕێگەی نەدا ئەگینا شتی زۆرترم لەخەیاڵ بوو بۆ ئەوەی دایانبنێم دەمەوێ تەنها ئەوەندە بڵێم کە بابەتەکانی ئەم ماڵپەڕەش تەنها ڕێگەت بۆ دەکەنەوە بۆ ناو بوارەکە بەگشتی، ئەگەر کەسێکیت و تائێستاش تواناو لێهاتوویەکانی خۆتت بەکارنەهێناوە هیوادارم کە لەئێستاوە دەستپێبکەی و کاتت بەفیڕۆ نەدەی چونکە تەواو دڵنیا بە کە داهاتوو بۆ خۆت و بۆ بوارەکەی تۆیە هەربۆیە تاکاتت لەبەردەستەو تواناو لێهاتووی گەنجیتیت هەیە بۆ خۆت لەفێربوون بەکاریبێنە، تا نەکەوینە ئەو ڕۆژەی کە وڵاتەکەمان پەنا بۆ کەسانی بیانی ببات لەبەرنەبوونی کەسانی پڕۆفێشناڵ یاخود کەم شارەزایی تاکەکانی وڵاتەکەی. بۆیە هیوادارم کە ئەم ماڵپەڕە سودێکی بۆ تۆی بەڕێز هەبێت و کەمێک ئاشنابیت بە کۆدنوسین و بواری پڕۆگراممینگ، خۆشحاڵیش دەبم ئەگەر هەڵەیەکم کردبێت تۆ بۆم ڕاستبکەیەوە چونکە بابەتە عیلمیەکانم ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمی دیاریکراو بە بابەتەکە دەرمهێناون و وەرگێڕانم بۆی کردووە.

بەشی زانستی کۆمپیوتەر

من کە خوێندکاری CS م، پێم خۆش بوو کە باسی ئەو کۆلێژە بکەم کەچی دەخوێنن و چی فیردەبیت بەواتایەکی تر ئامانجی سەرەکی زانستی کۆمپیوتەر چییە بۆ قوتابیانی، لە کۆلێژی زانستی کۆمپیوتەردا ئەتوانم بڵێم هەمووشتێک دەخوێندرێت بەڵام گرنگترین بواری زانستی کۆمپیوتەر بریتیە لە چارەسەرکردنی کێشە واتا Problem Solving لەگەڵ ئەوەشدا فێربوون و خوێندنێکی بنچینەیانە بۆ شارەزا بوون لەهەندێک بواری لاوەکی کە قوتابی پێویستی پێیان دەبێت بۆ بەڕێکردنی کارەکانی خۆی پێی، وەکو خوێندنی دیزاین و گەشەپێدان(بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی وێب و مۆبایل) و شیکردنەوەی سۆفتوێری و هاردوێری یان بابەتی پەیوندیدار بە دروستکردنی ڕۆبۆت و بواری ڕۆبۆتیک، بەڵام وەکو گوتمان ئەمانە هەموی شتانی بەردەستن تەنها ئامانج لێیان بەکارهێنانیانە لە چارەسەرکردنی كێشەیەک لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بۆ نمونە کێشەکە لەوانەیە زانستی بێت یاخود پەیوەندی بە بوارێکی کۆمەلگاوە هەبێت،لەکۆتایشدا مەبەست لەمەش خزمەتکردنی خەڵکە. حەتمەن جیا لەوانەش بابەتی زۆرتریش دەخوێنن کە هەمویان بەجۆرێک جەخت لە بەئەنجام گەیاندنی کرداری ڕیساکانی بیرکاری و ئەندازیاری و لۆجیکی دەکەنەوە لەسەر جۆرەها کردار. وە بێگومان ئەمانەش هەمووی مانای ئەوەیە هەرکات ویستت دەتوانی بچیتە ناو بوار وێب و دروستکردنی ماڵپەڕ یان ئەپلیکەیشن یان بەرێوەبردنی داتاوزانیاری...هیتریش.