logo

! باشترینی کۆرسەکان

بێگومان بۆ فێربوونی پڕۆگراممینگ زانکۆو قوتابخانەکان بەس نین و بگرە ئەوان تەنها دەرگاکەت بۆ دەکەنەوە بە ڕووی زانستی جیهانی، بۆیە پێویستە سەرەتا ئەوە لەمێشکت دەرکەی کە تەنها پشت بەیەک سەرچاوە ببەستی، خاڵیکی تر کە زۆر گرنگە لە پڕۆگراممەراندا هەبێ ئەویش بریتیە لە فێربوون بەشێوەیەکی خێرا چونکە بوارەکەی تۆ خودی خۆی فراوانە، لەپای ئەوەشدا هەموو ڕۆژێکیش فراوانتر دەبێت و ئامرازی نوێتر دەخرێنە بەردەست هەربۆیە فێربوونی خێراو کوالێتی فێربونەکەت زۆر گرنگن تا تەواو لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم گۆڕانکاری بکەیت و نوێ ببیتەوە (دەستکەوتنی کۆرسێکی گونجاویش یەکێ لەڕێگە خۆشکەرەکانە) ، جا هەر کەهاتیە ناو بوارەکەوە دەبێ بەگۆشەیەکی جیاواز و دا‌هێنەرانە بیربکەیەوە. بەجۆرێک گەر زانیت نەیارەکەت شتێک زیاتر دەزانێت هەوڵدە لێی فێرببە گرنگ ئەوەیە هیچ دەرفەتێکی فێربوون لەدەست نەدەین. ئەوەش بزانە بۆ ئەوەی تەواو سەرکەوتووبیت لە پڕۆگراممینگدا زمانی ئینگلیزی دەبێت بزانی چونکە هەم بە کوردی و زمانەکانی تر سەرچاوە کەمە هەمیش خودی سەرچاوە ڕاستەقینەکان بەزمانی ئینگلیزین وە سەرچاوانەی کە منیش دامناون سەرچاوە بە زمانی ئینگلیزین بۆیە ئەگەر حەزت بە بوارەکەیە زمانی ئینگلیزیش نازانیت، سەرەتا خۆت فێری ئینگلیزی بکە. بەهەرحاڵ، من لەسەرەتای چوونم بۆ زانکۆوە لەبەرئەوەی بەرچاوڕوونیەکی وام نەبوو کە دەبێ چی بخوێنم یان خۆم لەچی شارەزا بکەم بۆیە هەرچی کۆرس هاتبا بەردەستم وەرمدەگرتن و لەگەڵیان دەڕۆشتم ئینجا هەیانبووە کۆرسی زۆر چاک و بەسود بونە بۆ بوارەکەم هەیشیانە بە پێچەوانەوە. وە لەو ماوەیەشدا زۆر شتی ناڕوون رووبەرووم بونەوە ئەمەش دووبارە هۆیەکەی نەشارەزایی بوو، لەبەرئەوەبوو کە بڕیارمدا ئەو کۆرسانەی کە لەو ماوەیەیدا وەرمگرتوون کۆبکەمەوەو ڕێکیان بخەم لەسەر بنچینەی ئاستی و جۆری کۆرسەکە تا کەسێکی تری دووای خۆم سودی لێببینێت یان لانی کەم دەروازەکەی زیاتر بۆ ڕوون ببێتەوە. وە بێگومان بۆ ئەو کەسانەشی کە شارەزان زۆر بەسود دەبن وەکو ڕێفرێش بونەوەیەکە لەگەڵ بابەتەکە. ئەو کۆرسانەی کە لە خوارەوە داندراون مەرج نیە هەمویان وەرگری بەیەک جار بەڵکو سەرەتا دانەیەکیان هەڵبگرەو لەگەڵی بڕۆ کەتەواوت کرد دەتوانی سەیری ئەوانی تریش بکەی وە دوای ئەوەی کە دانەیەکیانت تەواو کرد خۆت دەتوانیت کە بڕیار لەسەر بەراوردکردنی کوالێتی کۆرسەکەکان بدەی(هەروەک ئەوەی من کردوومن). لێرەشەوە حەزم کرد کەمەک باس لە زمانەکە بکەین و پاشان تۆش کۆرسەکانی خۆت وەرگریت.

CplusplusC++

سی پڵەس پڵەس زمانێکی فرانی کۆدنوسینە لە کۆمەڵێک بوار بەکاردێت هەر لە دروستکردنی ویندۆزی ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە تا بەرنامە و یارییەکانی ناو مۆبایلەکەت. لەلایەن Bjarne Stroustrup گەشەی پێدراوە. ئەم زمانە لەسەرەتا بە C with calsses بانگ دەکرا چونکە هەموو تایبەتمەندییەکانی زمانی C language لەخۆ گرتبوو(سی زمانێکی کۆنەو بە بنچینەی زۆرێک لەزمانەکانی سەردەم دادەنرێت) لەگەڵ زیادکردنی تایبەتمەندییەک کە پێی دەگوترا (داتا تایپی دروستکراوی بەکارهێنەر) واتا classes پاشان لەساڵی 1983 ناویان گۆڕێ بۆ سی پڵەس پڵەس. هەندێ لەسودەکانی سی پڵەس پڵەس ئەوەیە کە توانای ڕێکخستنی میمۆری هەیە و، زمانێکی OOP هەروەها زمانێکە کە کردارەکانی زۆر خێران (خێراترە لە هەریەکە لە پایثۆن و سی شاڕپ) سەرچاوەکانی خوارەوە ئاماژە بۆ چەند کۆرسێکی ئەو زمانە دەکەن.

CplusplusGUI

حەتمەن تۆ دوای ئەوەی کە فێری کۆدنوسین دەبیت بە زمانی سی پڵەس پڵەس یان هەر زمانێکی تر شیوازی فێربوونەکەت تەنها بە نوسینی کۆدە (تەنها تێکستە) و هیچ شارەزاییەکت نیە لە دروستکردنی گرافیکێک بەو زمانەی کە فێری بویت، وە لێرەدا گەر بتەوێ ئەپلیکەیشنێک دروستبکەیت جا بۆ مۆبایل بێت یان بۆ کۆنسۆڵ(کۆمپیوتەر) پێوستە دیزانێک یان ڕووکارییەکی جوان بە ئاپەکەت بدەی تا ئەو کەسەی کە ئەپلیکەیشنەکەت بەکاردێنێ بەشێوەیەکی ئاسان و ئاسودەییانە کاریپێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها فێربوونی کۆدنوسین بەس نیە بەتێکست، ئا لێرەدا GUI دێتە ناو باسەکەوە GUI کورتکراوەی Graphical User Interface بە واتای ڕووکاری گرافیکی بەکارهێنەر دێت، کە لەزۆربەی زمانەکانی پڕۆگراممینگ هەیە(وەکو جاڤا،سی شاڕپ،پایثۆن...)، پڕۆگراممەر دەتوانێ بە ئاسانی ئەپلیکەیشنی چاڵاک و ناوەزەی پێدروستبکات بۆ پلاتفۆڕمی جیاواز لەهەمان کاتدا ئەتوانێ یارییشان پێدروست بکات. بۆیە فێربوونی GUI زۆر زۆر گرنگە بەڵام سەرچاوەی پێویستی کەمن بۆ فێربوونی تەواوی GUI لەبەرئەوە دەبێ بەردەوام بگەڕێی گەر بتەوی بەتەواوی شارەزابیت. ئەم دوولینکەی خوارەوە زۆر گرنگە بۆ ئەگەر دەتەوێ فێری دیزاینکردنی بەرنامە بیت بە زمانی سی پڵەس پڵەس (مەرجە سەرەتا لە شارەزای بنچینەکانی زمانەکە بیت لەپێشدا).

CsharpC#

سی شاڕپ لەئینگلیزیەوە مانای بینینی تیژ(دیدگای تیژ) ئەدات، زمانێکی ڕێک و شەنگ(بۆ بەکار‌هێنان) و کەم نوسە(تا حەدی پێویست)ی OOP واتا ئەویش توانای بەکارهێنانی کڵاسی هەیە کە توانا بەپڕۆگراممەرانی دەدات جۆروهای جیاوازی ئەپلیکەیشن دروست بکەن لەگەڵ بوونی ئاسایشێکی بەهێزی چاودێری(سیکیوریتی). ڕیناساکانی سی شاڕپ تەواو مانادارن لەگەڵیشیدا سادەن و ئاسانن بۆ فێربوون، زۆربەی زۆری ڕێساکانییشی لێکچوو هاوشێوەن بە ئاسانیش دەناسرێنەوە بۆ هەرکەسەک کە شارەزای لە زمانەکانی سی یان سی پڵەس پڵەس و جاڤا هەپێت. بەگشتی ئەو پڕۆگراممەرانە بە ئاسانی و لەماوەیکی کورتدا دەتوانن فێری زمانەکە ببن بە شێوەیەکی بەرهەمهێنەرانە. بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردێت لەبواری دروستکردنی ئەپلیکەیشن بۆ دیسکتۆپ و وێب، لەگەڵ خزمەتگوزاری وێبیشا بەکاردێ،هەروەها بەکاردێ بۆ دروستکردنی یاری دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی و ڤی ئاڕ(ئەوانەی وەکو ڕاستین) بە یونتی(بەرنامەیەکە تایبەتە بۆ دروستکردنی یاری). لەخوارەوە چەند کۆرسێکی ئەم زمانە داندراون

Web
Developmnet
CssHtmlJs

وێب دیڤیڵپ بریتیە لە دروستکردن و پەڕێوەبردنی وێبسایت، کارکردنەکەی لە دواوە ڕوودەدات بۆ ئەوەی وا لە وێبسایت بکات بە شیوەیەکی ڕێکخراو و جوان دەربکەوێ. هەروەها زۆربەخێرایش بەکاردێت ئەگەر چی ئەزموونێکی کەمیشت هەێت، ئەم کارانەش هەموو لەلاین گەشەپێدەرانی وێب دەکرێن کە پێیان دەگوترێت Web Developer(or 'devs') زمانەکانی بەرپرس لە پێکهاتەکەی وێبسایت بەبەکار‌هێنانی زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵە کە پێشی دەگوترێت مارکەپ (Markup language) ئەم جۆرە زمانانەش لەرووی قواعیدی و ڕوونکردنەوەی دۆکیومێنتی وەکو تيکست دەردەکەون، هەرووها چەندین زمانی تریش بەکاردێ بۆ ئەو بوارە لەوانە CSS بۆ ڕازاندنەوەی وێبسایت و JavaScript چالاکردن و بەداینامیکردنی وێبسایت و SQL بۆ داتا و زانیارییەکانی وێبسایت جگە لەمانەش چەندین زمان گەلی جیاواز بەکاردێن لەبوارەکە. ئەمانەی خوارەوە باشترین کۆرسەکانن بۆ فێربوونی وێب هەرووها باشتریشە بە شیوازییکی تەسەسولیانە بیخوێنیت بەم ڕێگایە 1. HTML 2.CSS 3.JavaScript 4.jQuery 5.Bootstrap 6.PHP 7.SQL

Mobile
Applications
Dart&Flutter

ئاشکرایە لەم سەردەمەدا زۆربەی زۆری گواستنەوە تەکنەلۆژییەکان لەڕێی مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەکرێت بۆیە لەگەڵ بوونی ئەم ڕیژە فرانەی بەکارهێنەران و گەشەپێدەرانی مۆبایل چەندین زمان دروستکراون تایبەت بەپێشخستن و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەردەست بۆ گەشەپێدانێکی چالاکانە تری مۆبایلە زیرەکەکان. ئینجا لەو ڕێیەدا چەند جۆر زمانێکمان هەیە بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشن، ئەوانەی کە تایبەت و جیاکراوەن بۆ ئەندرۆید و ئای ئو ئێس(ئایفۆن) پێیان دەگوترێت زمانی ڕەسەن (نەیتیڤ) بەواتایەکی تر ئەم بەرنامە بە هەمان زمان دروستدەکرێن کە خودی سیستەمی مۆبایلەکەی پێدروستکراوە جا گەر سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەر جێگربوو زمانی جاڤا تایبەتە بۆی ئەگەریش سیستەمی ئای ئۆ ئێس بوو زمانی سویفت(یان ئۆبجێکتیڤ سی) بۆی بەکاردێت لێرەش ناتوانی هەمان کۆدنوس بەکاربێنی تا ئاپەکەت لە سیستەمێکەوە بگوازییەوە بۆ سیستەمەکی تر(پێویستت بە کۆمپایلەرێک دەبێت تا ئاپی ئەندرۆید بگۆڕیت بۆ ئای ئۆ ئێس). لەگەڵ ئەوانەشدا ئێستا زمان هەیە تەنها یەک جار کۆد دەنوسیت بەزمانێک پاش ئەوەی ئاپەکەت دروستکرد دەتوانی بە ئارەزووی خۆت بڵاوی بکەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، بۆ نمونە دەتوانی تووڵکیتی فلاتەر بەکاربێنی (بەبەکار‌هێنانی زمانی دارت) بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشن بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ،هاخود بەکارهێنانی ڕیاکت بەهۆی زمانی جافاسکریپ ئەپلیکەیشنی نایاب دروست بکەیت، چەند کۆرسێکم داناوە هەم بە زمانی کوردی و هەمیش بە ئینگلیزی کەسانی تەواو ناشارەزا دەتوانن لەمڕۆوە دەست پێبکەن و بەنزیکەی لەوە دوومانگت بوێت بۆ ئەوەی شارەزایەکی باش کۆبکەیەوە لەسەر دروستکردنی ئەپلیکەیشن بۆ هەر جۆرە مۆبایلێک و سیستەمێک،گەر حەزت لێیەتی دەست پێبکەن لە ئێستاوە دوای ماوەک دەتوانی باشترین و جوانترین ئەپلیکەیشن بۆ خۆت و بۆ خەڵکیش دروست بکەیت.




Channal links
  1. TheCherno(chernkov)
  2. TheNetNinja(shaun)
  3. AndySterkowitz
  4. Joma
  5. ُDevEd